تەرمی کەسێک لە رووباری هیزلی دۆزرایەوە

پۆلیسی زاخۆ بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ تەرمی کەسێک لە رووباری هیزلی دۆزراوەتەوە و رەوانەی پەیمانگای پزیشکی دادی کراوە بۆ دیاریکردنی هۆکاری مردنەکەی.

پۆلیسی زاخۆ ئەمڕۆ پێنجشەممە بڵاویکردەوە، کاتژمێر 1:15 خولەکی نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە تەرمی گەنجێک بە ناوی (ع، م، أ) تەمەن 22 ساڵ لە رووباری هیزلی لە سنووری گوندی دورنەخێ دۆزرایەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، دوای گەیشتنی تیمەکانمان تەرمەکە گواسترایەوە بۆ پەیمانگای پزیشکی داد لە دهۆک، لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بەپێی ماددەی 405 لە یاسای سزادانی عێراقی دەستیپێکردووە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێكی یەكێتی: مەسرور بارزانی تا دێگەڵە سەرۆكی حكومەتی هەرێمە

پەرلەمانتارێكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، ئەگەر پارتی دەیەوێت زۆرینەی پەرلەمانی بۆ هەمواركردنەوەی یاسای هەڵبژاردن پەیڕەوبكات ئەوا…
Total
0
Share