بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئێمە خوێنی رژاوی رۆڵەکانمان لەیادنەکردووە

بافڵ جەلال تاڵەبانی لە رۆژی شەهیدانی یەکێتیدا رایگەیاند، ئێمە خوێنی رژاوی رۆڵەکانمان و خەم و ئازاری چەند ساڵەی کەسوکاری سەربەرزی شەهیدانمان لەیادنەکردووە.

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ئەمڕۆ دووشەممە لە پەیامێکدا کە بە بۆنەی رۆژی شەهیدی یەکێتی بڵاویکردەوە رایگەیاند، ” ئەمڕۆ رۆژی شەهیدی یەکێتی نیشتمانیی کوردستانە، رۆژی یادکردنەوەی مێژوویەک لە تێکۆشان و قوربانیدانی ئەو رۆڵە خوێنگەرمانەی نیشتمانە کە بە خوێنی خۆیان ئازادی و سەرفرازیی کوردستانیان نەخشاند.

ئاماژەی بەوەش کرد، “ئەمڕۆ یادی هەموو ئەو شەهیدە قارەمانانە دەکەینەوە کە گڕیان بە تاریکییەوە دەنا و مژدەی هاتنی رۆژێکی نوێیان بە ئێمە بەخشی. یادی ئەو جوامێرانەی لە رۆژانی شکست و نائومێدیدا هیوابەخش و لە شەوەزەنگدا ترووسکایی ئێمە بوون.

ئاشکراشی کرد، “ئێمە خوێنی رژاوی رۆڵەکانمان و خەم و ئازاری چەند ساڵەی کەسوکاری سەربەرزی شەهیدانمان لەیادنەکردووە، هەوڵەکانمان بۆ بونیادنانی داهاتوویەکی گەشتر، بەگژداچوونەوەی نادادی و ستەم و خزمەتکردنی زیاتری خەڵکە خۆشەویستەکەمان، هێمای وەفاداری و دڵسۆزیمانە بۆ شەهیدان و ئەو بەها باڵایانەی رۆحی خۆیان لەپێناودا بەخشیووە.

لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بەوە کرد، “یەکێتی نیشتمانیی کوردستان خاوەنی مێژوویەکی پرشنگدارە لە خەبات لەپێناو ئازادی و سەرفرازیی خەڵکی کوردستان، دەبێت ئەمڕۆش بەهەمان رۆحییەت و بەسوودوەرگرتن لە ئەزموونی چەند ساڵە و رێبازی پیرۆزی سەرۆک مام جەلال و هاوەڵەکانییەوە، درێژە بەو خەباتە بدەین و کوردستانمان بگەیەنینە ئەو کەنارەی رووبارێک خوێنی لەپێناودا رژا”.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كه‌شناسی واده‌ى كۆتاییهاتنى بارانبارینى ڕاگه‌یاند

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانیى هه‌رێمى كوردستان پێشبینیده‌كات كه‌ ئه‌م شه‌پۆله‌ بارانبارینه‌ تاوه‌كو ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ به‌رده‌وامبێت و دواتر كۆتاییدێت.…
Total
0
Share