تەرمێكی دیكە لە ژێر داروپەردوی خانووەكە ڕووخاوەكە دۆزرایەوە
پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە شوێنی رووداوەكەوە گواستییەوە، تەرمێكی دیكە لە ژێر داروپەردوی خانووە ڕووخاوەكە دۆزرایەوە و بەوەش ژمارەی قوربانییانی ڕووداوەكەی گەڕەكی كازیوەی شاری سلێمانی گەیشتە شەش كەس.
لە زانیارییەكاندا هاتووە، سەرجەم تیمەكانی بەرگریی شارستانی و تەندروستی و هێزە ئەمنییەكان لە ئەركدان بۆ دەرهێنانی سەرجەم ئەو قوربانییانەی كە لە ژێر داروپەردوی خانووە ڕووخاوەكەدا ماون.