قوباد تاڵەبانی: پیرۆزە لە زانكۆی دایك، زانكۆی سلێمانی

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە پەیامێكیدا پیرۆزبایی سەركەوتنە مێژووییەكەی زانكۆی سلێمانی دەكات و دەڵێت، “بەدەستهێنانی پلەی یەكەم لەسەر ئاستی هەموو زانكۆكانی عێراق، شانازی و سەروەرییەكی دیكەیە بۆ زانكۆی سلێمانی و شاری سلێمانی”.

هەر لە پەیامەكەیدا هاتووە، “سوپاس بۆ سەرۆكایەتیی زانكۆ و هەموو مامۆستایانی دڵسۆز و خوێندكارانی ئازیزی زانكۆی سلێمانی، سەربەرزتان كردین”.

دەشڵێت، “یەكەم بوون بە باڵای سلێمانیدا بڕاوە و هەر دەبێت لە هەموو شتێكدا یەكەم بێت و بە هەموومانەوە باشتریشی دەكەین”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نەژاد عەبدوڵا: لە کۆتایی ئەم مانگە بڕیاری نوێ لەسەر پرۆسەی خوێندن دەدرێت

بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی، ڕایگەیاند، لەبارەی دەستپێکردنەوەی پرۆسەی خوێندن بڕیاری نوێ دەدرێت. نەژاد عەبدوڵا، بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی،…
Total
0
Share