پارێزگاری سلێمانی رایدەگەیەنێت، ڕێگا نادەین قەیرانی غاز سەرهەڵبدات و لەسەر هاوڵاتییانیش گرانبكرێت، جەختیشدەكاتەوە ئێستا غاز بە گەڕەكەكاندا دەگەڕێت و قەیرانی غاز دروست نەبووە.
هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ناكرێت سلێمانی غاز بۆ هەموو هەرێمی كوردستان و ناوچەكە دابینبكات و قەیرانی غاز لە شارەكە دروست ببێت، بۆیە ئێمە كارئاسانیی زیاتر بۆ بازرگانەكان دەكەین كە قەیرانی كەمیی غاز سەرهەڵنەدات.
ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، ساڵانە لەم وەرزەدا خواست لەسەر غاز زیاددەكات بە تایبەت هاوڵاتییان وەكو جێگرەوەی نەوت بەكاری دەهێنن بۆیە ئێمە لەگەڵ لایەنی پەیوەندیدار لە پەیوەندی بەردەوامداین و وتیشی، “بەشێك لە كۆمپانیاكان بە ئەنقەست دەیانەوێت قەیرانی غاز دروستبكەن”.