وەزارەتی دارایی هەرێم: هەفتەی داهاتوو مووچەی مانگی شوباتی سەرجەم مووچەخۆران دابەشدەكرێت

وەزارەتی دارایی هەرێم رایدەگەیەنێت، هەفتەی داهاتوو مووچەی مانگی شوباتی سەرجەم مووچەخۆران دابەشدەكرێت.

بەپێی روونكردنەوەیەكی وەزارەتی دارایی هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، سەبارەت بە مووچەی مانگی شوباتی هێزەكانی پێشمەرگە و دەزگا ئەمنییەكان و هەموو ئەو شوێنانەی ناویان لە لیستی مووچەی رۆژی 28 ئەم مانگەدا نەهاتبوو، هەموو لایەك دڵنیادەكەینەوە كە لە نزیكترین كاتدا خشتەی مووچەكانیان بڵاودەكەینەوە.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، لە هەفتەی داهاتوودا مووچەی مانگی شوباتی سەرجەم مووچەخۆران و فەرمانبەران دابەشدەكرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فارس عیسا: حکومەتی هەرێمی کوردستان بە زیادەوە پابەندییەکانی جێبەجێکردووە

سەرۆکی نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغداد رایدەگەیەنێت، حکومەتی هەرێمی کوردستان بە زیادەوە ئەرکەکانی جێبەجێکردووە، بەڵام حکومەتی عێراق…
Total
0
Share