شەشەمین کەرنەڤاڵی یەکێتی لە دهۆک بەڕێوەدەچێت

شەشەمین کەرنەڤاڵی بانگەشەی هەڵبژاردنی یەکێتی لە شاری دهۆک بەڕێوەدەچێت.

کاروان گەزنەیی، وتەبێژی لیستی 129ی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، “ئەمڕۆ دووشەممە، شەشەمین کەرنەڤاڵی بانگەشەی یەکێتی بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان لە دهۆک بەڕێوەدەچێت”.

وتیشی، “لە کەرنەڤاڵەکەدا بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان وتارێک پێشکەشی خەڵکی دهۆک و سەرجەم هاوڵاتییانی کوردستان دەکات”.

لەبارەی کات و شوێنی کەرنەڤاڵەکەوە کاروان گەزنەیی رایگەیاند، کەرنەڤاڵەکە لە تاخێ ئێتیت- دەروازەی رۆژهەڵاتی دهۆک، کاتژمێر 2ی پاشنیوەڕۆ بەڕێوەدەچێت.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پرسی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان تاوتوێدەکات

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ڕایگەیاند، سبەینێ ئەنجومەنی نوێنەران لەبارەی پرسی هەناردەکردنی نەوت کۆدەبێتەوە. د. بڕیار ڕەشید، ئەندامی ئەنجومەنی…
Total
0
Share