ناسا یەكەم ڤیدیۆی ئەركی مووشەكەكەی بەرەو مانگ بڵاوكردەوە

ئاژانسی بۆشاییگەڕی ئەمریكی (ناسا) یەكەم ڤیدیۆی ئەركی (ئەرتیمیس)ی بڵاوكردەوە كە شەوی رابردوو بە ئاراستەی مانگ رەوانەكرا لەڕێی (ئێس ئێل ئێس)ی بەهێزترین مووشەكی جیهانەوە.

ڤیدیۆكە، كە كەپسولی ئۆریۆن تۆماریكردووە، وێنەیەكی قەشەنگی هەسارەی زەوی نیشاندەدات كە وردە وردە بچوك دەبێتەوە لەگەڵ دووركەوتنەوەی مووشەكەكە لێی بە خێرایی 19 هەزار كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا.

پێشبینی دەكرێت ئەركی (ئەرتیمیس 1) 25 رۆژ بخایەنێت.

لەم گەشتە ئەزموونییەدا كە پاش نیو سەدە لە دوایین گەشتی ئەمریكا بۆسەر مانگ دێت لە چێوەی بەرنامەی (ئەپۆلۆ)، كەپسولی ئۆریۆن لەسەر مانگ نانیشێتەوە، بەڵكو تا نزیكەی 64 هەزار كیلۆمەتر لێی نزیكدەبێتەوە، لە ژمارەیەكی پێوانەیی ئەو كەپسولەدا كە گونجاوە بۆ نیشتەجێبوون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

“مێشک لە دەفرێکدا”.. زانایان خانەکانی مێشک دروستدەکەن کە توانای بەرنامەڕێژکردنی هەیە

لەگەڵ ئەوەی بواری زانستی ئەلیکترۆنی زۆر پێشکەوتووە لەسەر بنەمای زیرەکیی دەستکرد، بەڵام هێشتا دوورە لەوەی کۆمپیوتەرێک ھاوشێوەی مێشکی…
Total
0
Share