لە دوو هەفتەدا چوار رووداوی كوشتن لە هەولێر روویانداوە

دوای ئەوەی ئەمڕۆ تەرمی ژنێك بە كوژراوی دۆزرایەوە، پۆلیسی هەولێر دەڵێت، تاوانەكە لەلایەن هاوسەرەكەیەوە ئەنجامدراوە و دەشڵێت، لە 1ی ئەم مانگەوە تائێستا چوار حاڵەتی كوشتن لە شارەكەدا روویانداوە.

نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە گەڕەكی هەولێری نوێ لەناو شاری هەولێر تەرمی ژنێك دۆزرایەوە.

هۆگر عەزیز، وتەبێژی پۆلیسی هەولێر لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا وردەكاریی رووداوەكەی ئاشكراكرد و رایگەیاند، ژنێك بەناوی (فێنك حسێن باپیر) تەمەن 38 ساڵ لەسەر كێشەی خێزانی لەلایەن هاوسەرەكەیەوە (س.م.أ.) تەمەن 55 ساڵ بە دەمانچە كوژراوە.

وتیشی، دوای بەدواداچوونی هێزەكانیان، تۆمەتبار دەستگیركرا و دانی بەتاوانەكەیدا نا.

هۆگر عەزیز ئاشكرایكرد، لە سەرەتای ئەم مانگەوە تا ئەمڕۆ چوار حاڵەتی كوشتن لەناو شارەكەدا روویانداوە.

بە وتەی ئەو رووداوەكانی پەیوەست بە كێشە خێزانییەكان زیادیانكردووە و داوای لە رێكخراوەكانی كۆمەڵی مەدەنی كرد لێكۆڵینەوەی تیابكەن.

بابەتی پێشتر

توێژینەوەیەک: مشکەکانیش هاوشێوەی مرۆڤ لەگەڵ گۆرانیدا سەما دەکەن

بابەتی دواتر

ئەنجومەنی وەزیران پڕۆژەیاسای سەربازیی زۆرەملێ دەكێشێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share