وەزیری تەندروستی: نەختینە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی دەرمان لە سلێمانی دابیندەکرێت

وەزیری تەندروستیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، وەزارەتی دارایی بەڵێنی دابینکردنی نەختینەی داوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی دەرمان لە سلێمانی.

سەبارەت بە کەمی دەرمان و نەمانی بەتەواوی لە هەندێک بەشی نەخۆشخانەکانی سلێمانی دکتۆر سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، کێشەی دەرمان لە سلێمانی پەیوەندیی بە دابینکردنی پارەوە نییە، پارەی تەواو بۆ ئەو مەبەستە تەرخانکراوە، بەڵام کیسەکە نەبوونی نەختینەیە.

باسی لەوەشکرد، کە لەلایەن وەزارەتی داراییەوە بەڵینیان پێدراوە نەختینەی پێویست بۆ چارەسەرکردنی کێشەی دەرمان دابینبکەن.

هەروەها سەبارەت بە کێشەی ئەو منداڵەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا باوکی باسی لەوەکرد، نەشتەرگەریی دڵی بە هەڵە بۆکراوە و سکاڵاشیان لە دژیان تۆمارکردووە وەزیری تەندروستی وتی، “ئەوە دۆسیەیەکی کۆنە چەند ساڵێک پێش ئێستا هەبووە، دۆسیەکە ئێستا لە دادگایە، پێشتر لیژنەی لێکۆڵینەوەی بۆ پێکهێنراوە، بەڵام نەخۆش مافی تانەدانی هەیە لە ئەنجامی لێکۆڵینەوە بۆیە قسەکانی باوکی ئەو منداڵە بە هەندوەردەگرین”.

جەختیکردەوە، دوو ڕۆژ بەرلە ئێستا هەر دوای لێدوانەکانی باوکی منداڵەکە، بە نووسراوی فەرمی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەولێریان ئاگادارکردووەتەوە بۆ بەدواداچوون لەو بابەتە، “لای ئێمە بەرژەوەندی و مافی نەخۆش لەپێش هەموو شتێکەوەیە”.

جەختیکردەوە، کە بە نوسراوی فەرمی داوای دووبارە هەڵدانەوەی دۆسیەی ئەو نەخۆشەیان کردووە، بۆ دووبارە بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە پڕۆژەکانی نیشتەجێبووندا ڕێژەیەک بۆ خاوەنیپێداویستیی تایبەت دابیندەکرێت

وەزیری کاروباری کۆمەڵایەتیی حکومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، پڕۆژەیەکیان هەیە کە دەبێت لەمەودا پڕۆژەکانی نیشتەجێبوون ڕێژەیەک بۆ خاوەنیپێداویستیی تایبەت…
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی پرسەنامەیەک ئاراستەی شێخ نەهرۆ کەسنەزانی دەکات

سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پرسەنامەیەک ئاراستەی شێخ نەهرۆ کەسنەزانی دەکات. بافڵ جەلال تاڵەبانی،سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، رایگەیاند، “برای…
Total
0
Share