لەبارەی پرساندنی سەرۆكی حكومەتەوە وەڵامی پەرلەمان دراوەتەوە

تەلاری پەرلەمانی كوردستان

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، ئەمڕۆ یەکشەممە 18ی تشرینی یەکەم، ئاشکرایکرد کە بۆ جاری دووەم لەلایەن ژمارەیەک پەرلەمانتارەوە داوای پرساندنی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، جێگرەکەی و وەزیری داراییان کردووە و وەڵامەکەشیان لە ئەنجومەنی وەزیرانەوە پێگەیشتووە.

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، هێمن هەورامی ڕایگەیاند، “داوای پرساندن مافێکی یاسایی پەرلەمانتارانە، بۆ جاری دووەم لەلایەن 23 پەرلەمانتارەوە داوای پرساندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی و وەزیری دارایی کراوە، لە بەرواری 30ی ئەیلول داواکارییەکە ڕەوانەی ئەنجومەنی وەزیران کراوە”.

ئاماژەی بەوەشکرد کە ئەنجومەنی وەزیران دەبێت لە ماوەی 14 ڕۆژدا وەڵام بدەنەوە و ئەوان بەر لەو ماوەیە وەڵامەکەیان ڕەوانەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان کردووە، ئێمەش لە نزیکترین دانیشتنی پەرلەماندا هەم داواکاریی پرساندنەکە و هەم وەڵامەکەی ئەنجومەنی وەزیرانیش دەخەینە بەرنامەی کارەوە.

لە بارەی دانیشتنی پەرلەمانەوە وتی، چاوەڕێی ڕاپۆرتی لیژنەی دارایی و لیژنە پەیوەندیدارەکان دەکەین لەسەر یاسای فرۆشتن و بەکرێدانی موڵکی حکومەت تاوەکو خوێندنەوەی دووەمی بۆ بکرێت، ئەگەر ڕاپۆرتەکان بە زووی تەواو بکرێت لەم هەفتەیەدا دانیشتنی پەرلەمان ئەنجام دەدرێت.

هێمن هەورامی باسی لە ڕوداوەکانی دوێنێی بەغداد و سوتاندنی لقی پێنجی پارتی کرد و وتی ئێمە ئیدانەمان کردووە لەگەڵ حکومەتی عێراق و دەزگا ئەمنییەکانیش لەپەیوەندیداین بۆ سزادانی ئەوانە و ژمارەیەک کەسیش دەستگیرکراون.

جێگری سەرۆکی پەرلەمان دەڵێت، سوتاندنی ئاڵای کوردستان و بارەگای پارتی ڕوداو و پرسی هەستیارن و دووبارەبوونەوەیان ڕەنگە سەربکێشێت بۆ کاردانەوەی دیکە.

بابەتی پێشتر

چارەنوسی موچەی یەك ساڵی 89 هەزار كەمئەندامی هەرێم نادیارە

بابەتی دواتر

ئەوانەى موچەیان لێبڕاوە تووشى جەڵتەى دڵ و مێشک دەبن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share