ئەنجومەنی وەزیران پڕۆژەیاسای سەربازیی زۆرەملێ دەكێشێتەوە

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا پڕۆژەیاسای سەربازیی زۆرەملێ و ژمارەیەك پڕۆژەیاسای دیكە لە ئەنجومەنی نوێنەران بكێشێتەوە.

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق ئەمڕۆ لە كۆنگرەی رۆژنامەوانیی هەفتانەی خۆیدا رایگەیاند، ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریداوە ژمارەیەك لە پڕۆژەیاساكان لە ئەنجومەنی نوێنەران بكێشێتەوە.

لە دیارترین ئەو پڕۆژانەی بڕیاری گەڕاندنەوەیان دراوە پڕۆژەیاسای خزمەتی ئاڵا (سەربازیی زۆرەملێ) و چارەسەری زیادەڕۆییەكان-ە.

سودانی دووپاتیكردەوە، پێویستە “یاساكان هاوتابن لەگەڵ تێڕوانینی حكومەت”.

لە 8ی ئەم مانگە بۆ دووەم جار بڕیاربوو پڕۆژەیاسای سەربازیی زۆرەملێ ببرێتە هۆڵی ئەنجومەنی نوێنەران و خوێندنەوەی بۆ بكرێت، بەڵام دواخرا.

پێشتر مەلا كەریم شكور ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ناكۆكیی زۆر هەیە لەبارەی پڕۆژەیاساكەوە، بە تایبەت لەبارەی بودجەی پێویست بۆ كردنەوەی سەربازگەكان، مووچە و دەرماڵەی سەربازان.

وتیشی، “دەبێت پڕۆژەیاساكە دوو خوێندنەوەی بۆ بكرێت و دوای دوو ساڵ لە پەسەندكردنی بخرێتە بواری جێبەجێكردنەوە و خزمەتی سەربازیی زۆرەملێ پەیڕەوبكرێت، كە لە پڕۆژەیاساكەدا مووچەی هەر سەربازێك بە 600 بۆ 700 هەزار دینار دیاریكراوە، بەڵام مشتومڕی زۆر لەبارەی كۆی ئەو دۆسیەیەوە هەیە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سۆران عومەر: لە هیچ شوێنێكی دونیادا ئەم مۆدێلە نەماوە مووچەخۆر بۆ مووچەكەی مانبگرێت

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، هەرێم لە یەكەم رۆژی دەرچوونی بڕیاری دادگای فیدراڵییەوە پابەندی بڕیارەكە نەبووە كە مووچە…
زیاتر ببینە

زانیاریی نوێ لەبارەی شایستەی دارایی ئەو فەرمانبەرانەی لە کاتی خۆیان زیاتر دەوام دەکەن

ئەندامێکی لیژنه‌ی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران رایدەگەیەنێت، هەر فەرمانبەرێک لە کاتی خۆی زیاتر دەوام بکات، پارەی زیادەی کارکردنی دەخرێتە…
Total
0
Share