توێژینەوەیەک: مشکەکانیش هاوشێوەی مرۆڤ لەگەڵ گۆرانیدا سەما دەکەن

توێژینەوەیەک ئەنجامی پێکەنیناوی ئاشکرادەکات، بەپێی ئەنجامی توێژینەوەکە تەنها مرۆڤ کارلێک لەگەڵ گۆرانی و میوزیک ناکەن بەڵکو مشکەکانیش هاوشێوەی مرۆڤ سەما دەکەن و تێکەڵ دەبن لەگەڵیدا.

توێژینەوەکە دەریدەخات، ئەو مشکانەی پێشتر گۆرانییان گوێلێنەبووە و هیچ بەرکەوتنێکیان بە موزیک و گۆرانی نەبووە، توانایەکی خۆرسکیان هەیە لە جوڵەی ڕێکوپێک و هاوشان بە گۆرانییەکان، ئەوەش ئەو گۆرانییانەی کە لەرەلەرەکانیان 120 بۆ 140 لەرەیە لە خولەکێکدا، ئەوەش هەمان ئەو لەرەلەرانەیە کە مرۆڤ بە گشتی کارلێکی لەگەڵ دەکات.

هیرۆکازۆ تاکاهاشی کە یەکێکە لە زانایانی بەشدار لە توێژینەوەکەدا دەڵێت، مێشکی مشک بەشێوەیەکی زۆر باش وەڵامدانەوەی بۆ میوزیک و گۆرانی هەیە، تەنانەت ئەگەر جەستەشی نەجوڵێنێت.

توێژینەوەکە گەیشتووەتە ئەو ڕاستییەی میوزیک دەتوانێت مێشک و خانە دەمارەکان بەلای خۆیدا ڕابکێشێت بەبێئەوەی کاریگەریی لەسەر لایەنی سۆزداری و بیرەوەریی کەسەکان هەبێت.

بەپێی یەکێک لە گریمانەکانی توێژینەوەکە، کاریگەریی موزیک و گۆرانی لەسەر گیانەوەران بەپێی پاڵنەر و هۆکارە فەرمانزانییەکانی دەگۆڕێت، لەوانەش پاڵنەرەکانی شێواز و قەبارەی جەستەیان.

بابەتی پێشتر

راپۆرتێك: كوشتنی ئەمریكییەكە شەڕی هەواڵگرییە لەناو عێراقدا

بابەتی دواتر

لە دوو هەفتەدا چوار رووداوی كوشتن لە هەولێر روویانداوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share