روونكردنەوەیەك لە بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانییەوە

بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی رایدەگەیەنێت، بە داخەوە دووبارە بەهۆی رووداوێكی هاتوچۆوە لە قەزای دوكان هەندێك سووتەمەنی كەوتووەتە زێی دوكانەوە هاوڵاتییان ئاگاداردەكەین لەبەر سەلامەتیی تەندروستییان و سەلامەتیی پرۆژەكانمان هەردوو پرۆژەی ئاوی دوكان سلێمانی دابەشكردنی ئاو تێیدا وەستاوە.

بەپێی روونكردنەوەیەك لە بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانییەوە كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، بە داخەوە دووبارە بەهۆی رووداوێكی هاتوچۆ لە نێوان دوو بارهەڵگری سووتەمەنی لە قەزای دوكان هەندێك سووتەمەنی كەوتووەتە زێی دوكانەوە هاوڵاتییان ئاگاداردەكەین لەبەر سەلامەتیی تەندروستییان و سەلامەتیی پرۆژەكانمان هەردوو پرۆژەی ئاوی دوكان سلێمانی دابەشكردنی ئاو تێیدا وەستاوە.

هەر لە روونكردنەوەكەدا هاتووە، دوای دڵنیادەبینەوە لە پاكبوونەوەی ئاوی زێیەكە دابەشكردنی ئاو دەستپێدەكاتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تیمی پارێزەرانی گیراوانی بادینان: چاوەڕێدەکەین دادگای پێداچوونەوە هەڵەکانی دادگای تاوانی هەولێر راستبکاتەوە

سەرۆکی تیمی پارێزەرانی دەستگیرکراوانی بادینان ڕایگەیاند، سەر لە ئێمە و یاساش شێوێنراوە، چاوەڕێدەکەین دادگای پێداچوونەوە هەڵەکانی دادگای تاوانی…
Total
0
Share