فراكسیۆنی پارتی روونكردنەوە لەبارەی پڕكردنەوەی شوێنەكەی هێمن هەورامی دەدات

پەرلەمانتارێكی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان لەبارەی پڕكردنەوەی شوێنەكەی هێمن هەورامی جێگری سەرۆكی پەرلەمان روونكردنەوە دەدات و جەختیشدەكاتەوە دەبێت ناوبراو دەستلەكاركێشانەوە پێشكەشبكات دواتر بڕیار لەسەر شوێنەكەی دەدرێت.

لە ئێستادا باسلەوەدەكرێت هەر یەك لە زانا مەلا خالید سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی و لیزا فەلەكەدین كاكەیی كاندیدن بۆ پۆستی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان.

وەیسی سەعید، پەرلەمانتاری فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە مەكتەبی سیاسیی پارتی بڕیاردراوە هەر كەسێك دەبێتە مەكتەبی سیاسی دەبێت دەستبەرداری پۆستە حكومی و پەرلەمانی بێت و هەر كاتێك هێمن هەورامی جێگری سەرۆكی پەرلەمان دەستلەكاركێشانەوەی پێشكەشكرد یەكێك لە پەرلەمانتارەكانی فراكسیۆنی پارتی شوێنەكەی پڕدەكاتەوە.

لەسەر هەمان پرس شوان كەریم زرار پەرلەمانتاری فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، پابەندی بڕیارەكانی حزب دەبین و هەریەك لە زانا مەلا خالید و لیزا فەلەكەدین كاكەیی ئەو پۆستە وەربگرن ئێمە گرفتمان نییە.

لە كۆبوونەوەی دوێنێی كۆمیتەی ناوەندیی پارتیدا، لەسەر پێشنیاز و بڕیاری مەسرور بارزانی جێگری سەرۆكی پارتی ئەو كەسانەی دەبنە مەكتەبی سیاسی دەبێت دەستبەرداری پۆستی حكومی و پەرلەمانی بن.

بابەتی پێشتر

2500 هەلی كار دەڕەخسێندرێت

بابەتی دواتر

بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێلی مۆدێل نوێ كۆمپانیاكان ئاگاداردەكرێنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share