لەبارەی دەستپێکردنەوەی بارانبارین کەشناسیی هەرێم روونکردنەوە دەدات

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ و سبەینێ ئەگەری نمەباران هەیە.

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ دووشەممە ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لە ناوچە شاخاوییەکان بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت، ئەگەری نمە باران هەیە لە هەندێک لە ناوچەکانی باکووری پارێزگای سلێمانی و ئەگەری بەفر بارین لەزنجیرە شاخاوییە سنووریەکانی باکووری رۆژهەڵاتی هەرێم هەیە.

ئاماژەی بەوەشکرد، سبەینێ سێشەممە ئاسمان نیمچەهەور دەبێت لەناوچە شاخاوییەکان بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت، لەکاتەکانی دوای نیوەڕۆ ئەگەری کەمێک نمە بارانی پچرپچر هەیە لەناوچە شاخاوییەکاندا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی کارەبا: چاوەڕوانی چارەسەری شوێنەواری هێرشەكە و ئاسایبوونەوەی كارەباین

كارەبای هەرێم رایدەگەیەنێت، چاوەڕوانی چارەسەربوونی شوێنەواری هێرشەكەی شەوی رابردوو و ئاسایبوونەوەی دۆخی كارەبان. وەزارەتی كارەبای هەرێم رایگەیاند، پاش…
Total
0
Share