بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێلی مۆدێل نوێ كۆمپانیاكان ئاگاداردەكرێنەوە

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر رایدەگەیەنێت، هەر ئۆتۆمبێلێك كە لەلایەن كۆمپانیاكانەوە هاوردەدەكرێت ئەگەر لە ماوەی 120 ڕۆژدا نەفرۆشرا دەبێت كۆمپانیا تۆماری بكات ئەگەر نا سزای دارایی لەسەر ئەژماردەكرێت.

فازڵ حاجی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، هەر ئۆتۆمبێلێك كە لەلایەن كۆمپانیاكانەوە هاوردەدەكرێت مۆڵەتێكی پێدەدرێت بۆ تۆماركردن كە 120 ڕۆژی بۆ دیاریكراوە و ئەگەر لەو ماوەیەدا نەفرۆشرا دەبێت لەسەر كۆمپانیا تۆماربكرێت.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، ئەو بڕیارە تەنها ئۆتۆمبێلی تایبەت دەگرێتەوە و ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر و تاكسی ناگرێتەوە.

بابەتی پێشتر

فراكسیۆنی پارتی روونكردنەوە لەبارەی پڕكردنەوەی شوێنەكەی هێمن هەورامی دەدات

بابەتی دواتر

لە یەك مانگدا 19 بومەلەرزە روویانداوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share