پۆلیسی سلێمانی: تۆمەتبارێک دەستگیرکرا کە هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنەی لە کچێک کردبوو

پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، لە لایەن مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی چەمچەماڵ و بە هاوكاری بنكەی پۆلیسی بازیان تۆمەتبارێك دەستگیركرا كە هەڕەشەی بڵاوكردنەوەی وێنەی كەسی لە كچێك كردبوو.

پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوەشکردووە، دوای ئەوەی هاوڵاتییەك سكاڵای تۆماركرد كە كەسێك هەڕەشەی بڵاوكردنەوەی وێنەی كەسی لە كچەكەی كردووە ئەگەر بڕی هەزار دۆلاری پێنەدات.

لە راگەیەندراوەکەی پۆلیسدا باس لەوەشکراوە، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوە و بەدواچوونەكانیان دەستپێكرد و دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و لە لایەن مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی چەمچەماڵ و بە هاوكاری بنكەی پۆلیسی بازیان دەستگیربكرێت، لەكاتی دەستگیركردنیشیدا دەستگیرا بەسەر ئەو بڕە پارەیەدا كە تۆمەتبار وەری گرتبوو .

لە کۆتای راگەیەندراوەکەدا پۆلیس دەشڵێت، “لە ئێستادا تۆمەتبار لەدایكبووی 2005 بە بڕیاری دادوەر راگیراوەو لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.”

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نەرمین مەعروف: نەوتی هەرێم دەدرێتە پاڵاوگەكانی عێراق هەنگاوێكی ئەرێنییە و گرفت بۆ ناردنی مووچە دروستنابێت

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، رادەستكردنی 150 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانەی هەرێم بۆ پاڵاوگە ناوخۆییەكانی…
زیاتر ببینە

سەركردەیەكی یەكێتی ئامانجی سەردانەكەی بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ بەغداد ئاشكرادەكات

ئەندامێكی مەكتەبی سیاسیی یەكێتی نیشتیمانیی كوردستان ئامانجی سەردانەكەی سەرۆكی یەكێتی بۆ بەغداد ئاشكرادەكات. ئەمین بابەشێخ، ئەندامی مەكتەبی سیاسیی…
Total
0
Share