ئاسایشی سلێمانی دوو تۆمەتباری دەستگیركرد كە ساڵێكە خەریكی دزیكردنن

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی رایدەگەیەنێت، كە دوو كەسیان لە باندێكی گەورەی دزیكردن دەستگیركرد.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەڕایەتیی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، “هێزەكانمان دوو كەسیان لە باندێكی گەورەی دزیكردن دەستگیركرد كەپێكهاتبوون لە چوار كەس و ماوەی ساڵێكە خەریكی دزیكردنن و دوو كەس لە تۆمەتبارەكان بەناوەكانی (م ، ج ، م ) و ( ڕ ، ج ، م ) كە دانیشتووی چەمچەماڵ، ناحیەی شۆڕشن لەلایەن هێزەكانمان لە بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی دەستگیركران”.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، تۆمەتبارەكان كوردن و دانیان بەوەدا ناوە كە لە سنووری ناحیەی پیرەمەگروون (محاویلەیەك)ی كارەبا كە كارەبا دەگەیەنێتە باخی هاوڵاتییان ، لێكردووەتە و دواتر پارچە پارچەیان كردووە و دزیوویانە لە درێژەی وتەكانیاندا ئاماژەیان بەوەشدا لە سنووری (قەزای چەمچەماڵ، ناحیەی تەكیەی جەباری، بانی مەقان) چەندین دزی جۆراوجۆریان كردووە.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، تۆمەتبارەكان بە بڕیاری دادوەری دادگەی لێكۆڵینەوە دەستگیركراون و بەپێی ماددەی 444 لە یاسای سزادان راگیراون.

بابەتی پێشتر

لە سلێمانی دوا وادە بۆ بەستنی پێوەری ئاو دیاریكرا

بابەتی دواتر

عێراق دۆسیەی دەركردنی هێزەكانی توركیا لە هەرێم دەجووڵێنێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share