لە سلێمانی دوا وادە بۆ بەستنی پێوەری ئاو دیاریكرا

فەرمانگەی ئاوی سلێمانی دوا وادە بۆ بەستنی پێوەری ئاو دیاریدەكات و لە دوای ئەو وادەیەوە هەر ماڵێك پێوەرەكە نەبەستێت مانگانە 80 هەزار دیناری لەسەر ئەژماردەكرێت و بۆ دوكان و شوێنە بازرگانییەكان 200 هەزار دینارە.

بە پێی راگەیەندراوێكی فەرمانگەی ئاوی سلێمانی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، هاوڵاتییان ئاگاداردەكەینەوە دوا مۆڵەت بۆ بەستنی پێوەری ئاو 21ی 12ی 2022 و لە دوای ئەو وادەیەوە هەر هاوڵاتییەك پێوەری ئاو نەبەستێت مانگانە 80 هەزار دیناری لەسەر ئەژماردەكرێت.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، دوكان و شوێنە بازرگانییەكان لەبری نەبەستنی پێوەری ئاو بۆ هەر مانگێك 200 هەزار دیناریان لەسەر ئەژماردەكرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مەرجەكانی دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێریی نێودەوڵەتی لە هەرێم راگەیەندران

هاتوچۆی هەرێم مەرجەكانی دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێریی نێودەوڵەتی ئاشكرادەكات. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆی هەرێم رایگەیاند، ئەو كەسانەی خوازیاری دەرهێنانی مۆڵەتی…
Total
0
Share