دهۆک.. بەهۆی ئاگرکەوتنەوە 300 خێمەی ئاوارەکانی کۆمەڵگەی شاریا سوتان

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی دهۆک ڕایگەیاند بەهۆی ئاگرێکی گەورە کە لە کامپی ئاوارەکانی کۆمەڵگەی ساریا لە دهۆک کەوتەوە زیاتر لە 300خێمە سوتان.

بێوار عەبدول عەزیز ، بەرپرسی ڕاگەیاندنی بەرگریی شارستانیی دهۆک بەتۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند ، کاتژمێر 2:30ی خولەکی دوای نیوەڕۆی ئەمرۆ ئاگر لە کامپی شاریای ئاوارە ئێزدییەکانی دهۆک کەوتەوە و دوای نزیکەی نیوکاتژمێر ئاگرەکە کۆنترۆڵکرا.

بەرپرسی ڕاگەیاندنی بەرگریی شارستانیی دهۆک وتی، لە ڕوداوی ئاگرکەوتنەوەکەدا زیاتر لە 300 خێمە سوتان و شەش کەسیش برینداربوون و دوو لە بڕیندارەکان کارمەندی بەرگریی شارستانین.

لە بارەی هوکاری ڕوداوەکەوە بێوار عەبدول عەزیز وتی، هۆکاری ئاگرەکە دیارنییە، لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەیان پێکهێناوە بۆ زانینی هۆکاری ڕاست و دروستی ڕوداوەکە.

بابەتی پێشتر

خێزانێکی سێ کەسی سەرقاڵی دزیکردن بوون لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکراون

بابەتی دواتر

هاوڵاتییانی عێراقی لە ماوەی 9 ساڵدا زیاتر لە 55 ملیار دۆلاریان لە گەشتیاریی دەرەکیدا خەرجکردووە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕێکخراوێکی چاودێر لەسەر ئازادیی ڕۆژنامەوانی باس لە پێشێلکاری بەرامبەر پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا دەکات

ڕێکخراوی کوردستان وۆچ، ئەمڕۆ دووشەممە 1ی شوبات ڕاپۆرتی مانگانەی سەبارەت بە پێشێلکارییەکان بەرامڤەر ڕۆژنامەنوسان بڵاوکردەوە و تێیدا باس…
Total
0
Share