لە شاری هەولێر هەڵمەتی پاككردنەوەی كەند و ڕێرەوی ئاوی سروشتیی باران لە سنووری ناحیەی قوشتەپە دەستپێكراوە و چەند ڕێوشوێنێكی پێویست گیراونەتەبەر.
بەپێی ڕاگەیەندراوێكی پارێزگای هەولێر ئەمڕۆ چوارشەممە، پارێزگاری هەولێر و لێپرسراوانی یەكە ئیدارییەكانی پارێزگاكە هەڵمەتی پاككردنەوەی كەند و ڕێرەوی ئاوی سروشتیی بارانی لە سنووری ناحیەی قوشتەپە بەسەركردەوە.
ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، ڕێوشوینی پێویست بۆ بەرگرتن لە مەترسییەكانی كۆبوونەوەی ئاوی زیادە و دروستبوونی لافاو لە شاری هەولێر دەستیپێكراوە و داوا لە هاوڵاتییانیش كراوە هاوكاریی تیمەكان بن.