زانیاریی نوێ لەبارەی ناردنی مووچە لە بەغدادەوە ئاشكراكرا

سەرۆكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، ناردنی پارەی تەرخانكراو بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بەپێی بڕیاری دادگای فیدراڵیی عێراق بەردەوامدەبێت، بەڵام لە ئێستادا پڕۆسەی بە بانكیكردنی مووچە بە سستی بەڕێوەدەچێت.

عەتوان عەتوانی، سەرۆكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە دیدارێكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، بەپێی بڕیاری دادگای فیدراڵیی عێراق ناردنی پارەی تەرخانكراو بۆ مووچە بەردەوامدەبێت و مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دەبێت بە بانكیبكرێت، بەڵام ئەوەی تێبینیدەكرێت پڕۆسەكە بە سستی بەڕێوەدەچێت.

وتیشی، “بە بانكیكردنی مووچە بۆ زامنكردنی مافی مووچەخۆران و شایستە داراییەكانیانە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

رۆژنامەی سەباح: سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران داواکارییەکی پێگەیشت بۆ دواخستنی دانیشتنی ئەمڕۆ

رۆژنامەی سەباح-ی نیمچەڕەسمیی حکومەتی عێراق رایدەگەیەنێت، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران داواکارییەکی پێگەیشت بۆ دواخستنی دانیشتنی ئەمڕۆ. رۆژنامەکە ئاماژەی بەوەکردووە،…
Total
0
Share