لە هەولێر ژنێك بە تۆمەتی بازرگانی و بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر دەستگیركرا

تۆمەتبارە دەستگیركراوەكە

پۆلیسی هەولێر دەستگیركردنی ژنێك بە تۆمەتی بازرگانی و بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر رادەگەیەنێت.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر رایگەیاند، شەوی رابردوو تۆمەتبارێکی ئافرەت بەناوی (د.ع.ا.) لە گەڕەکی ئاشتی سنووری هەولێر لەلایەن بەشی پۆلیسی فریاکەوتن بەتۆمەتی بازرگانیکردن و بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر دەستگیركرا.

دەشڵێت، لەکاتی دەستگیرکردنیدا دەست بەسەر بڕێک ماددەی هۆشبەر و چەند شوشە پایپی بەکارهێنانی هۆشبەر و چەندین دەنکە حەبی تڕامادۆڵدا گیرا.

تۆمەتبار رەوانەی بەشی نەهێشتنی تاوانی ماددە هۆشبەرەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایش کرا تاوەکو رێککاری یاسایی بەرامبەر بگیرێتەبەر، وەك ئەوەی پۆلیسی هەولێر ئاماژەی پێداوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: دەتوانن لە ڕێگەی پۆرتاڵی خزمەتەوە لایەنە پەیوەندیدارەکان لە خراپبوونی ڕێگەوبانەکان ئاگاداربکەنەوە

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لە ماوەی وەرزی بارانبارین و هەروەها بە هۆکاری دیکەش، رێگەوبانەکانی ناوشار…
Total
0
Share