ئاسایش: شەڕە تەقەكەی نزیك هەولێر كۆنتڕۆڵكرا

ئاسایشی هەولێر لەبارەی شەڕەکەی گوندی شەوەک-ەوە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی لە گوندی شەوەکی سەر بە ناحیەی مەلائۆمەر کێشەی کۆمەڵایەتی لە نێوان دوو خانەوادە دروستبوو، بووە هۆی تەقەیەکی زۆر و دروستکردنی پشێویی لە ناوچەکە، لەلایەن هێزەکانیان بە سەرپەرشتیی راستەوخۆی بەڕێوەبەری ئاسایشی هەولێر و هێزەکانی پۆلیسی هەولێر بە سەرپەرشتیی راستەوخۆی بەڕێوەبەری پۆلیس، سەرجەم هێزەکان لە شوێنی رووداوەکە ئامادەبوون.

هەر لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، لە ئێستادا بارودۆخەکە لەلایەن هێزەکانمانەوە کۆنترۆڵکراوە و سەرجەم تۆمەتباران دەستگیردەکرێن و دەدرێنە دادگا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری سەندیکای شۆفێرانی سلێمانی: داوادەکەم هاوڵاتییان تاکسییەکانیان بکەن بە کارەبایی

بەڕێوەبەری سەندیکای شۆفێرانی سلێمانی داوا لە هاوڵاتییان و شۆفێران دەکات، تاکسییەکانیان بکەن بە کارەبایی. ئازاد ئەحمەد، بەرێوەبەری سەندیکای…
Total
0
Share