بڕیار لەبارەی كەمكردنەوەی كرێی پاس دەدرێت

سەرۆكی سەندیكای شۆفێران لە سلێمانی رایدەگەیەنێت، بەشێك لە هێڵەكانی ناوشار كە كرێی گواستنەوەیان بە 750 دینارە كۆبوونەوەیان لەگەڵدا ئەنجامدەدەین كە كرێی پاس كەمبكەنەوە بۆ 500 دینار، بەڵام ئەوانیش چەند مەرجێكیان هەیە.

ئازاد ئەحمەد سەرۆكی سەندیكای شۆفێران لە سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بڕیارە كۆبوونەوەیەك لەگەڵ بەشێك لە هێڵەكانی ناوشار ئەنجامبدەین كە كرێی گواستنەوەیان بە 750 دینارە و كەمبكرێتەوە بۆ 500 دینار بە تایبەت ئەو هێڵانەی كە لە دەرەوەی شەقامی بازنەیی مەلیك مەحمود كاردەكەن، بەڵام بەشێکی دیکەشیان 500 دینار وەردەگرن.

وتیشی، ” چەند داواكارییەكیان هەیە و داوادەكەن نرخی بەنزینیان بۆ كەمبكرێتەوە و ئێمەش داوایان لێدەكەین كرێی گواستنەوە كەمبكەنەوە و كار بۆ جێبەجێكردنی داواكارییەكانیان دەكەین”.

بابەتی پێشتر

لە گەرمیان رووداوێکی هاتوچۆ مردنی کەسێکی لێکەوتەوە

بابەتی دواتر

عیماد ئەحمەد: پێویستە وڵاتانی دراوسێمان خاك و سەروەرییمان بپارێزن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەتیف نێروەیی: راگەیەندراوەكەی سەرۆك بافڵ نەخشەڕێگەیە بۆ مسۆگەرکردنی شایستە داراییەكان

ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتی رایدەگەیەنێت، راگەیەندراوەكەی سەرۆك بافڵ نەخشەڕێگەیەكە بۆ كۆتاییهێنان بە ئاڵۆزییەكانی نێوان هەولێر و بەغداد و مسۆگەرکردنی…
Total
0
Share