بڕیارێك لەبارەی بەڕێوەبەر و یاریدەدەری خوێندنگەكان جێبەجێدەكرێت

جێگری سەرۆكی رێكخراوی یەكێتیی مامۆستایان رایدەگەیەنێت، بۆ لەمەودوا بەڕێوەبەر و یاریدەدەری خوێندنگەكان هەڵسەنگاندنیان بۆ دەكرێت و دەبێت ماوەی چوار ساڵ بەرپرسیارێتی وەربگرن و دواتر دەگۆڕدرێن و ئەگەر سەرنج و تێبینی لەسەریان نەبوو و دوای هەڵسەنگاندن دەتوانێت چوار ساڵی دیكەیان بۆ نوێبكرێتەوە.

عەبدولواحید محەمەد جێگری سەرۆكی رێكخراوی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بەپێی یاسای نوێی وەزارەتی پەروەردەی هەرێم هەر مامۆستایەك كە دەبێتە بەڕێوەبەر یاخود یاریدەدەر لە خوێندنگەیەك بۆ ماوەی چوار ساڵ ئەرك و بەرپرسیارێتییان لە ئەستۆ دەبێت و دواتر دەگۆڕدرێن.

راشیگەیاند، لەو ماوەیەدا هەڵسەنگاندنی بۆ دەكرێت و ئەگەر هیچ سەرنج و تێبینییەك لەسەریان نەبوو دەتوانن بۆ چوار ساڵی دیكە بۆیان نوێبكرێتەوە و ئەوەش یاسای نوێی وەزارەتی پەروەردەیە كە پێویستدەكات رێنمایی نوێی پێدەربكرێت و بخرێتە بواری جێبەجێكردنەوە.

بابەتی پێشتر

پۆلیسی سلێمانی: ژنێك بە تۆمەتی دزیكردن دەستگیركرا

بابەتی دواتر

پەروین بوڵدان: ئەم هەڵبژاردنە بۆ توركیا چارەنووسسازە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share