كەشتیگەلی عێراق گەورە دەكرێت و نەوتگوێزەرەوەی زەبەلاحی بۆ زیاددەكرێت.
بڕیارە لە سەرەتای ساڵی داهاتووەوە، كەشتییەكی گەورەی گواستنەوەی نەوت بگاتە كەناراوەكانی عێراق لە باشوور و نەوت بۆ بازاڕەكانی جیهان بگوازێتەوە.
ئەمڕۆ یەكشەممە حەیان عەبدولغەنی وەزیری نەوتی عێراق سەردانی كۆمپانیای نەوتی بەسڕەی كرد و رایگەیاند، پەرە بە گواستنەوەی دەریایی دەدەن و كۆمپانیای نەوتگوێزەرەوەكانی عێراق فراواندەكەن.
بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی نەوت، حەیان عەبدولغەنی جەختیكردووەتەوە لەوەی دەیانەوێت رۆڵی كەشتیگەلی عێراق لە بازاڕی وزەی جیهاندا بەهێزبكرێت، كەشتیگەلی نوێی گەورە دەكڕن بۆ ئەوەی هاوشێوەی حەفتاكان و هەشتاكانی سەدەی رابردوو، نەوتی خاو بۆ ئەمریكای لاتین و ئەوروپا و ئاسیا بگوازنەوە.