(ڤیدیۆ) ئەستۆن ڤێلا بە سێ گۆڵ لە یونایتدی بردەوە

یانەی مانچستەر یونایتد لە دەرەوەی یاریگای خۆیدا یاریی هەفتەی (15)ی خولی نایابی ئینگلیزی بەرامبەر ئەستۆن ڤێلای ئەنجامدا و دۆڕاندنی تۆمارکرد.

ئەمڕۆ یەکشەممە، لە چێوەی یارییەکانی هەفتەی (15)ی خولی نایابی ئینگلیزی “پریمەرلیگ”، یانەی ئەستۆن ڤێلا لە یاریگای “ڤێلا پارک” میوانداریی مانچستەر یونایتدی کرد، یارییەکە بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە بەرژەوەندیی ئەستێرەکانی ئونای ئیمیری کۆتاییهات.

گۆڵەکەی “ڕێد دێڤڵز” لە خولەکی 45 لەلایەن لوک شاو-ەوە تۆمارکرا، گۆڵەکانی “ڤێلانس” لە خولەکەکانی هەشت، 11، 49 لەلایەن لیۆن بایلی، لوکاس دین، یاکۆب ڕامزی-یەوە تۆمارکران.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، ئەستۆن ڤێلا ژمارەی خاڵەکانی گەیاندە 15 و چووە پلەی (14)ی ڕیزبەندیی یانەکانی ئینگلتەرا، یانەی مانچستەر یونایتدیش بە 27 خاڵەوە بۆ پلەی پێنجەم دابەزی.

بابەتی پێشتر

عێراق كەشتیی گەورە دەكڕێت

بابەتی دواتر

سەرۆك كۆمار گەیشتە میسر

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆمان و بایرن گەیشتوونەتە بنبەست

یاریزانی فەرەنسی، کینگسلی کومان داواکاری خەیاڵیی لە یانەی بایرن میونشن هەبووە و بەوهۆیەوە گفتوگۆکردن بۆ نوێکردنەوەی بۆندەکەی ڕاگیراوە.…
Total
0
Share