چوارچێوەی هەماهەنگی دوو داواكاری هەیە

لە كۆبوونەوەی شەوی رابردوویدا چوارچێوەی هەماهەنگی دوو داواكاری ئاراستەی ئەنجومەنی نوێنەران دەكات.

شەوی رابردوو چوارچێوەی هەماهەنگی بە ئامادەبوونی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق و سەركردەكانی چوارچێوە و ژمارەیەك پەرلەمانتار لە نوسینگەی حەیدەر عەبادی كۆبووەوە.

بەپێی راگەیەندراوی كۆبوونەوەكە، پاش پێداچوونەوە بە ماددەكانی بودجە و، دوای دڵنیابوونەوە لە بوونی تەرخانكراوی پێویست بۆ پارێزگاكان لە ساڵی 2024دا، جەختكرایەوە لەسەر پێویستیی پەسەندكردنی خشتەكانی بودجە لەپێناو هێنانەدی بەرژەوەندییەكانی هاوڵاتییان و پاڵپشتیكردنی دۆخی ئابوری.

هەروەك گرنگیی هەڵبژاردنی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران لە نزیكترین ماوەدا دووپاتكرایەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كۆبوونەوەیەكی یەكلاكەرەوە لەبارەی كێشەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمەوە ئەنجامدەدرێت

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، چاوەڕواندەكرێت لە دوای سەری ساڵی نوێوە ئەو لیژنەیەی بۆ هەمواركردنەوەی…
Total
0
Share