باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق هۆشداریدەدات

ئەلینا رۆمانۆسكی، باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق

باڵیۆزی ئەمریكا لە بەغداد هۆشداریدەدات لە هێرش بۆ سەر هێزەكانی ئەمریكا و هاوپەیمانان لە عێراق.

ئەلینا رۆمانۆسكی، باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق لە پۆستێكدا لە تۆڕی (ئێكس) رایگەیاند، سەرۆكی ئەمریكا هیچ شتێك بە لەپێشینەتر لە پاراستنی ئەو ئەمریكییانەی لە ناوچە مەترسیدارەكان كاردەكەن دانانێت.

ئەوەشی وت، “هێزەكانی هاوپەیمانان و ئەمریکا لە عێراق میوانی حکومەتی عێراقن” بۆیە وەك ئەو دەڵێت، “ئەو هێرشانەی دەكرێتەسەریان بە هێرش بۆ سەر عێراق دادەنرێت و، پێویستە ئەو هێرشانە لەلایەن گروپە تیرۆرستییەكانەوە رابگیرێت”.

پەیامەكەی رۆمانۆسكی لەكاتێكدایە ئێوارەی دوێنێ لەڕێی درۆنی بۆمبڕێژكراوەوە هێرشێك بۆ سەر بنكەی هێزەكانی ئەمریكا و هاوپەیمانان لە نزیك فڕۆكەخانەی هەولێر ئەنجامدرا و بەپێی راگەیەندراوی ئەمڕۆی پەنتاگۆن بەهۆیەوە سێ سەربازی ئەمریكی برینداربوون.

لە وەڵامی ئەو پەلامارەشدا، فڕۆكەكانی ئەمریكا ئەمڕۆ مۆڵگەیەكی كەتیبەكانی حزبوڵایان لە پارێزگای بابل بۆردومانكرد و بەهۆیەوە ئەندامێكی گروپەكە كوژرا و 18ی دیكە برینداربوون، وەك ئەوەی حكومەتی عێراق لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نێچیرڤان بارزانی داوای سنووردانان بۆ هێرشی سەر خۆپیشاندەرانی عێراق دەكات

سەرۆكی هەرێم نیگەرانی لەبارەی بەئامانجگرتنی خۆپیشاندەرانی عێراق دەردەبڕێت و داوادەكات سنوورێكی بۆ دابنرێت. نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان…
زیاتر ببینە

كۆمسیۆن لەبارەی بایكۆتی لایەنەكان: هیچ كاندیدێك بە فەرمی داوای كشانەوەی نەكردووە

وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان ڕایدەگەیەنێت، كۆمسیۆن هیچ داوایەكی فەرمی كشانەوەی لەلایەن هیچ كاندیدێكی هەڵبژاردنی داهاتوو بەدەستنەگەیشتووە. جومانە غلای،…
Total
0
Share