عێراق.. 52 هەزار زیندانیكراو لە گرتووخانەكانی چاكسازیدان

وەزارەتی كاری عێراق ئاماری زیندانیكراوانی نێو گرتووخانەكانی چاكسازی ئاشكرادەكات و دەڵێت، 52 هەزار زیندانین.

زیاد تەمیمی بریكاری پێشكەوتووی وەزارەتی كاری عێراق ڕایگەیاند، لە گرتووخانەكانی چاكسازیدا 52 هەزار زیندانیكراو هەن، دابەشكراون بەسەر 21 گرتووخانەی چاكسازیدا كە لە پارێزگاكاندان.

تەمیمی لێدوانی بۆ ڕۆژنامەی “سەباح”ی زمانحاڵی حكومەت داوە و ڕایگەیاندووە، وەزارەتی كار پلانی هەیە چوار گرتووخانەی چاكسازی دروستبكات كە سیانیان لە خان بەنی سەعد لە دیالە، نەجەف و واست دەبن و توانای لەخۆگرتنی 1000 – 1500 زیندانیكراویان دەبێت.

گرتووخانەی چاكسازیی چوارەمیش لە پارێزگای بابل دەبێت و پێنج بۆ شەش هەزار زیندانی لەخۆدەگرێت، لە گرتووخانەكانی تریشدا كە ژمارەیان 21 گرتووخانەیە و بەسەر پارێزگاكاندا دابەشكراون، هۆڵی زیاتر بناددەنرێن و گرتووخانەكان فراوان دەكرێن بۆ ئەوەی پاڵەپەستۆی نێو هۆڵەكان كەمببێتەوە، وەك بریكاری پێشكەوتووی وەزارەتی كاری عێراق دەڵێت.

ئەو 52 هەزار زیندانیكراوەی زیاد تەمیمی باسیكردوون، تەنها ئەوانەن كە لە چاكسازییەكاندا هەن و زیندانییانی تر ناگرێتەوە كە بە تۆمەتی تیرۆر لە گرتووخانەكاندان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەفدی دانوستانکاری هەرێمی کوردستان: لە سبەینێوە نەوتی هەرێمی کوردستان و کەرکوک پێکەوە هەناردەدەکرێن

وەفدی دانوستانکاری هەرێمی کوردستان، ڕێککەوتنێکی نوێی بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت ڕاگەیاند و دەڵێت، لەپێناو دابینکردنی مووچە، لە سبەینێوە…
زیاتر ببینە

سەرچاوەیەک: لەمەودوا مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ عێراقدا دابەشدەکرێت

سەرچاوەیەک ئاشکرایدەکات، تاوەکو پێنج مانگی دیکەش مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان کێشەی نابێت. سەرچاوەیەک لە بەغداد ئاشکرایکرد، لەمەودوا مووچەی…
Total
0
Share