لە هەرێمی كوردستان قەرز بە هاوڵاتییان دەدرێت قەرزەكە لە 15 ملیۆن تا وەكو 100 ملیۆن دینارە

بەڕێوەبەری كشتوكاڵی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، وەزارەتی كشتوكاڵ یاداشتێكی لێكتێگەیشتنی لەگەڵ بانكێك واژووكردووە كە قەرز بە هاوڵاتییان دەدرێت و بڕەكەی لە 15ملیۆن دینارەوە دەستپێدەكات تاوەكو 100 ملیۆن دینار و جەختیشدەكاتەوە، مەبەستی پێدانی قەرزەكە بۆ پڕۆژەی كشتوكاڵییە و لە ئێستادا نووسراو بۆ دەیان كەس كراوە كە داوایانكردووە لە وەرگرتنی قەرزەكە سوودمەندببن.

شاڵاو جەمال بەڕێوەبەری كشتوكاڵی سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، بانكی قرتاسی ئیسلامیی ڕێككەوتنێكی لەگەڵ وەزارەتی كشتوكاڵی هەرێمدا ئەنجامداوە كە ئەگەر كەسێك بیرۆكەی كشتوكاڵی هەبێت دەتوانێت بیرۆكەكەی بخاتەڕوو ئەو بانكە هاوكاری دەبێت و پڕۆژەكەی بۆ جێبەجێدەكات كە بڕی 15 ملیۆن دینار تاوەكو 100 ملیۆن دینار قەرز دەدات بە مەبەستی بونیادنانی پڕۆژەكە.
ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، ئەو كەسەی لە وەرگرتنی قەرزەكە سوودمەند دەبێت لە ماوەی پێنج ساڵە دەبێت قەرزەكە بداتەوە و وادەی وەرگرتنەوەی قەرزەكەش لەو كاتەوە دەستپێدەكات كە بەرهەمی پڕۆژەكەی پێدەگات.

بەڕێوەبەری كشتوكاڵی سلێمانی ئاشكرایكرد، “ئەو قەرزەی دەدرێتە هاوڵاتییان سوودی لەسەر نییە و هەر خوازیارێك سەردانمان دەكات نووسراویان بۆ دەكەین و دەنێرێتە وەزارەت و ئەگەر ڕەزامەندی لەسەر درا بانكەكە قەرزەكە دەدات و لای خۆمانەوە نووسراومان بۆ دەیان كەس كردووە و سەردانی وەزارەتیان كردووە و خوازیارن لە وەرگرتنی قەرزەكە سوودمەندببن”.

بابەتی پێشتر

ئەمیرێكی داعش كوژرا

بابەتی دواتر

فازڵ حاجی: چەند چركەیەك بەر لە ڕووداوی كارەسات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share