برێت مەکگۆرک: هەولێر و موسڵ سیمبولی هیوا و نوێبوونەوەن

برێت مەکگۆرک، ڕێکخەری کۆشکی سپی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا ئەمڕۆ چوارشەممە 10ی ئازار ڕایگەیاند سەرسام بوون ئەو ژمارە زۆرەی شوینکەوتووانی ئاینە جیاوازەکانم بینی لە هەولێر کە لە مەترسییەکانی داعشدا پەناگەیان بووە.

لە نوسینێکدا کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر بڵاویکردەوە، برێت ماکگۆرگ ڕایگەیاند، “لە هەولێر ژمارەیەکی زۆر لە شوێنکەوتووانی ئاینە جیاوازەکانمان بینی کە لە کاتی شەڕی داعشدا لە 2014 و دروستبوونی مەترسی لەسەر ژیانیان پەناگەیان بووە”.

مەکگۆرک دەڵێت، “ئێستا لە جەژنی ئیستەر نزیکدەبینەوە، هەولێر و موسڵ نیشانەی هیوا و نوێبوونەوەن، هەروەها شوێنی کاری گەورەن لە داهاتوودا”.

پاپا فرانسیس، لە بەرواری 2021/5/3 گەیشتە بەغدادی پایتەختی عێراق و لە ڕۆژی 2021/3/7 گەیشتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر و بە ئامادەبوونی 10 هەزار کریستیان لەسەرجەم ناوچەکانی عێراق پاپا نوێژی بۆ مەسیحییەکان کرد.

بابەتی پێشتر

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم پێدانی مۆڵەتی خوێندنی پەسەند كرد

بابەتی دواتر

وەزارەتی تەندروستی: 335 کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share