کۆمپانیای “المجازف” لە سلێمانی هەواڵێک ڕەتدەکاتەوە

بەڕێوەبەری کۆمپانیای “المجازف” بۆ بازرگانی ئۆتۆمبیل هەواڵێکی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان ڕەتدەکاتەوە کە گوایە هێزێک بەزۆر ئۆتۆمبیلی لە پێشانگاکەیان بردووە.

فایەق نوری، بەڕێوەبەری کۆمپانیای “المجازف” بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “ئێمە لەسەر شەقامێکی سەرەکین، ئەگەر ڕووداوێکی وا ڕووبدات ئەوا خەڵکی هەموو دەیزانن، بەڵام ئێمە وەک ڕۆژانی ڕابردوو بەبێ کێشە بازرگانی خۆمان دەکەین و هەواڵەکە دوورە لەڕاستییەوە.”

ئێوارەی ئەمڕۆ لە چەند پەیجێکی نەناسراوەوە هەواڵێک بڵاوکرایەوە، کە گوایە هێزێک چووەتە سەر کۆمپانیای “المجازف” لە سلێمانی و ئۆتۆمبیلیان بردووە.

بەڕێوەبەری کۆمپانیای “المجازف” بۆ بازرگانی ئۆتۆمبیل ڕاشیگەیاند، “ئێمە هیچ پەیوەندییەکمان بەو پەیجانەوە نییە کە ئەو درۆیانەیان بڵاوکردووەتەوە، چونکە ئێمە لە شوێنێکی گشتیداین لە سلێمانی، ئەگەر بچوکترین ڕووداو هەبێت ئەوا خەڵکی دەزانێت و ناتوانرێت بشاردرێتەوە.”

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لیژنە پەرلەمانییەکەی پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا بڕیاریدا بچێتە ئـ.ـیمراڵی

لیژنەی برایەتی و دیموکراسیی نیشتمانیی پەرلەمانی تورکیا، بڕیاریدا بچێتە زیندانی ئیمراڵی. کاتژمێر 02:00ـی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی، لیژنەی برایەتی…
Total
0
Share