ئەمیرێكی داعش كوژرا

“ئەمیری داعش لە بادوش” و ئەندامانی مەفرەزەكەی كوژران.

ئاژانسی هەواڵگری و لێكۆڵینەوەی فیدراڵیی عێراق دەڵێت، هەڵمەتێكیان لەگەڵ فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان لە چیاكانی بادوش ئەنجامداوە و لە تونێلێكدا كە درێژییەكەی 15 مەتر بووە، ع. ح. ع “ئەمیری داعش لە بادوش” و ئەندامانی مەفرەزەكەی كە دوو چەكدار بوون كوژراون.

بەپێی راگەیەندراوێكی ئاژانسی هەواڵگری و لێكۆڵینەوەی فیدراڵیی عێراق كە ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە بڵاویكردەوە، خوودی وەزیری ناوخۆی عێراق سەرپەرشتیی ئۆپەراسیۆنەكەی كردووە و دەڵێت، “دەستگیراوە بەسەر چەندین پشتێنی بۆمبڕێژكراو و چەكی سووكدا”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری دەرەوەی عێراق: وەفدی هاوبه‌شی وەزارەتی دارایی عێراق و هەرێم سه‌باره‌ت به‌ مووچە کۆدەبنەوە

وەزیری دەرەوەی عێراق رایگەیاند، “وەفدی هاوبه‌شی وەزارەتی دارایی عێراق و هەرێم سه‌باره‌ت به‌ مووچە کۆدەبنەوە”. فوئاد حسێن، وەزیری…
Total
0
Share