بەڕێوبەری گشتیی ئاسایشی سلێمانی دەگۆڕدرێت

بڕیارە ئەمڕۆ ئاڵوگۆڕ لە پۆستی بەڕێوبەری گشتیی ئاسایشی سلێمانی بكرێت، بەڕێوبەری ئاسایشی فڕۆكەخانەی سلێمانی لەجێی وەستا حەسەن دەستبەكار دەبێت.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی دەستی تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتوون، بڕیارە ئەمڕۆ پۆستی بەڕێوبەری گشتیی ئاسایشی سلێمانی گۆڕانكاری بەسەردا بێت.

بڕیارە هیوا ئەحمەد، بەڕێوبەری ئاسایشی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی لەجێی وەستا حەسەن وەك بەڕێوبەری گشتیی ئاسایشی سلێمانی دەستبەكار بێت.

وەستا حەسەن، نزیكەی 12 ساڵە وەك بەڕێوبەری گشتیی ئاسایشی سلێمانی كاری كردووە، بەپێی زانیارییەكانیش، لە هەمان پۆستی خۆیدا خانەنشین دەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کەشناسیی هەرێم: شەپۆلێکی نوێی بارانبارین هەرێم دەگرێتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێم بڵاویکردەوە، لە رۆژی دووشەممەوە شەپۆلێکی نوێی بارانبارین هەرێم دەگرێتەوە. بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە،…
Total
0
Share