كۆمسیارێكی نەتەوە یەكگرتووەكان رایدەگەیەنێت، 958 رۆژنامەنووس لە 10 ساڵی رابردوودا لە جیهاندا كوژراون.
ڤۆلكەر تورك، كۆمسیاری نوێی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ مافەكانی مرۆڤ لە سەرەتای كۆنگرەیەك دەربارەی پاراستنی رۆژنامەنووسان لە ڤیەننا سەرەڕای خستەڕووی ئەو ژمارەیە ئەوەشی وت، لە هەمان ماوەدا زیاتر لە 1000 رۆژنامەنووس دەستگیركراون.
تورك لە پەیوەندییەكی ڤیدیۆییدا لە جنێف-ەوە وتی، “ژمارەكان قبوڵكراو نین”.
وەزارەتی دەرەوەی نەمسا بە هەماهەنگی لەگەڵ نەتەوە یەكگرتووەكان كۆنگرەیەكی ئەنجامدا بۆ یادكردنەوەی 10 ساڵەی پلانی كاری نەتەوە یەكگرتووەكان دەربارەی سەلامەتیی رۆژنامەنووسان.
تورك ئاماژەی بەوەدا لەو سەركەوتنانەی نزیكەی 50 وڵات لە چێوەی پلانی كارەكەدا بەدەستیانهێناوە، دامەزراندن یان پەرەپێدانی شێوازی پاراستنی ئەوانەیە كە لە ناوەندەكانی میدیادا كاردەكەن.
دووپاتیشیكردەوە، لەم ساڵانەی دواییدا، ناوەندی رووداوەكانی كوشتن كەمیكردووە، لەگەڵ ئەوەشدا پێویستە هەوڵی گەورەتر و زۆرتر بدرێت بۆ وەستاندنی.