وەزارەتی تەندروستی لەبارەی پشکنینی سەرجەم فەرمانبەرانەوە بۆ ماددەی هۆشبەر ڕوونکردنەوە دەدات

وەزارەتی تەندروستیی عێراق لەبارەی پێشنیارییان بۆ پشکنینی سەرجەم فەرمانبەرانی دامەزراوەکانی حکومەت بۆ دڵنیابوونەوە لە بەکارنەهێنانی ماددەی هۆشبەر ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و ڕەتیدەکاتەوە.

سەیف بەدر وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی عێراق ڕایگەیاندووە، “بە تەواوی ئەو دەنگۆیانە ڕەتدەکەینەوە کە بەناوی وەزارەتەکەمانەوە بڵاوکراوەتەوە بۆ پشکنینی پاکیی لە ماددەی هۆشبەر بۆ سەرجەم فەرمانبەرانی حکومەت، ئێمە هیچ پێشنیازێکی لەوشێوەیەمان نەکردووە”.

ئەو ڕوونکردنەوەیەی وەزارەت تەندروستی لەکاتێکدایە، پێشتر وەزارەتی ناوخۆی عێراق بڵاویکردەوە، کە وەزارەتی تەندروستی پێشنیازیکردووە بۆ پشکنینی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر بۆ سەرجەم فەرمانبەرانی حکومەت و دڵنیابوونەوە لە پاکییان لەو ماددەیە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

“پێویستە سەرچاوەی هاوردەکردنی گۆشتی سووری بەستوو دیار بێت”

بەڕێوەبەری کوشتارگەی سلێمانی، رایدەگەیەنێت،”پێویستە سەرچاوەی هاوردەکردنی گۆشتی سووری بەستوو دیار و سەلامەت بێت”. د.شاڵاو عارف، بەڕێوەبەری کوشتارگەی سلێمانی،…
Total
0
Share