کەشتییەکی جەنگیی فڕۆکەهەڵگری ئەمریکی بە کەمتر لە دۆلارێک دەفرۆشرێت

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکانی ئەمریکا باسلەوەدەکەن، کەشتیی “یو ئێس ئێس کیتی هاوس” کە یەکێکە لە هێما دیارەکانی هێزی سەربازیی ئەمریکا، کارەکەی کۆتاییهاتووە و بە کەمتر لە دۆلارێک فرۆشراوە.

تۆڕی CNNی ئەمریکی بڵاویکردەوە، کەشتییە جەنگییە فڕۆکەهەڵگرەکە بە کەمتر لە دۆلارێک فرۆشراوە بە کۆمپانیای International Shipbreaking Limited، کە تایبتە بە هەڵوەشاندنەوەی کەشتی.

سەرچاوەکە دەڵێت، ئەو کەشتییە جەنگییە، لەنێوان ئۆقیانووسی هێمن و هیندیدا هاتوچۆی کردووە بەمەبەستی چەندین ئەرکی جەنگی وەک بەشداریکردنی لە جەنگی ڤێتنام.

هەروەها ڕزگاری بووە لە ڕووداوێکی پێکدادان لەگەڵ ژێردەریاییەکی یەکێتیی سۆڤێتدا.

ئەو کەشتییە ئێستا کارەکانی کۆتاییهاتووە و لە چەند مانگی داهاتوودا کۆتا گەشتی دەکات لەنێوان واشنتۆن و تەکساس بەمەبەستی گەیشتنی بە کۆمپانیای کڕیار و هەڵوەشاندنەوەی.

درێژیی کەشتییەکە دەگاتە 319 مەتر و پانیەکەی دەگاتە 76 مەتر، هێندە گەورەیە ناتوانێت بە کەناڵی پەنەمادا تێپەڕێت.

ئەو فڕۆکە هەڵگرە لەساڵی 1960 دروستکراوە و ناوەکەی لە ناوچەیەکی ویلایەتی کارۆلینا وەرگیراوە کە تێیدا یەکەمجار فڕۆکەیەکی لەسەر فڕیوە.

کەشتییە فڕۆکەهەڵگرەکە ماوەی 50 ساڵ خزمەتی کردووە، لەساڵی 2009وە لە خزمەت ڕاگیراوە، ئەوە دوایین کەشتیی فڕۆکەهەڵگرە کە بە سوتەمەنی کاردەکات، کەشتییەکەنی دوای ئەوە سەرجەمیان بە وزەی ئەتۆمی کاردەکەن.

بابەتی پێشتر

ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان نیگەرانیی لە هێرشەکەی سەر هەولێر ڕاگەیاند

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) ئه‌تله‌تیکۆ و به‌نفیکا، یونایتد و ئه‌یاکس-یان له‌ چامپیۆنزلیگ کرده‌ ده‌ره‌وه‌

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share