ئەردۆغان هەوڵدەدات پەکەکە لە هێرشەکانی سەر کۆنگرێسی ئەمریکا تێوەبگلێنێت

سەرۆککۆماری تورکیا گلەیکرد کە ئەمریکا و ناتۆ وەک هاوپەیمانی وڵاتەکەی هاوکارییان نەکردووە بۆ هێرشکردنە سەر پەکەکە، لە کاتێکدا پەکەکە لەناو ئەمریکاش ڕۆڵی هەبووە لە هێرشکردنە سەر کۆنگرێسی ئەو وڵاتە.

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لە کۆتا وتاریدا سەبارەت بە دۆستایەتی وڵاتەکەی و ئەمریکا ڕایگەیاندووە، ” ئێمە سەردەمێکمان تێپەڕاند کە تێیدا دۆستی ئێمە و ئەمریکا بە شێوەی جیدی تاقی کرایەوە، ئێمە لەلایەن هاوپەیمانەکانەوە لە ناتۆ، بۆ شەڕ لەگەڵ پەکەکە پاڵپشتی نەکراین، لەکاتێکدا پەکەکە مەترسییە بۆسەر جیهان”.

لە وتەکانی سەرۆککۆماری تورکیادا هاتووە، “پەیوەندی لقی پەکەکەی سوریا / یەپەگە، لەگەڵ ئەو کەسانەی هێرشیانکردە سەر بینای کۆنگرێس دەرکەوتووە و جارێکی دیکە ئەوە سەلماندنی کە تیرۆر لەگەڵ مرۆڤایەتی و دیموکراسی دوژمنە”.

کۆی ناکۆکییەکانی نێوان تورکیا و ئەمریکا جگە لە پەیوەست بە ڕوسیاوە، هەمووی لەسەر کوردانی ڕۆژئاوایە و ئەو هاوکارییەیە کە ئەمریکا بۆ هێزەکانی سوریای دیموکراتی دەنێرێت.

تورکیا هەمیشە بە ئەمریکا دەڵێت یەپەگە و پەکەکە جیاوازیان نییە و ئەمریکا لەسەر ئەوە ناکۆکە لەگەڵ تورکیا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی سەرجەم تیمەكان دەخاتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە

بەهۆی ئەو پێشبینییانەی لەبارەی شەپۆلێكی چڕی بارانبارینەوە لە ئارادان، تەندروستیی سلێمانی سەرجەم تیمەكانی دەخاتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی…
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی سەركردایەتی: سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی هەڵبژێردرا تا چاکسازییەکانی درێژە پێبدات

ئەنجومەنی سەركردایەتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، سەروتاری ڕاگەیاندنی كۆبوونەوەی ئەمڕۆی بڵاوكردەوە و دەڵێت، سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانیی هەڵبژارد تا…
Total
0
Share