ڕوسیا: مەترسیی هەڵگریسانی جەنگی ئەتۆمی گەورەیە و بەکەمی مەزانن

وەزیری دەرەوەی ڕوسیا جەختی لە مەترسیی زۆر گەورەی هەڵگیرسانی جەنگی ئەتۆمی کردەوە کە نابێت بە کەم بزانرێت، ڕاشیگەیاند هەندێک لایەن بەمەبەست ئەو مەترسییە گەورەتر دەکەن.

لە لێدوانیدا بۆ کەناڵی فەرمیی ڕوسیا سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕوسیا ئاشکرایکرد، لە مانگی کانونی دووەمی ڕابردوودا پێنج وڵاتی ئەتۆمی جەختیان لە هەڵنەگیرسانی جەنگی ئەتۆمی کردەوە.

ڕاشیگەیاند، ڕووسیا هەوڵێکی زۆر دەدات تاوەکو بە هەر نرخێک بێت ڕێگە لە هەڵگیرسانی جەنگی ئەتۆمی بگرێت، “ئەمە ئەو مەبدەئەیە کە کاری لەسەر دەکەین و هەرچییەک دەکەین لەو هەڵوێستەوە سەرچاوە دەگرێت، بەڵام ئێستا مەترسییەکان زۆرن”.

لاڤرۆڤ وتی، “من نامەوێت بەشێوەیەکی دەستکرد مەترسییەکان بۆ دروستبوون و هەڵگیرسانی جەنگی ئەتۆمی گەورە بکەم، بەڵام هەندێک وڵات بەمەبەست ئەوەیان دەوێت و هەوڵدەدەن ئەگەری ڕوودانی ئەو جەنگە و مەترسییەکانی زیاتر و گەورەتر بکەن”.

وەزیری دەرەوەی ڕوسیا جەختیکردەوە، “ئێستا مەترسییەکانی ڕوودانی جەنگێکی ئەتۆمی گەورە و جدیی و ڕاستەقینەن و نابێت بەکەم سەیربکرێت”.

بابەتی پێشتر

سەرقاڵبوونی زۆری عەمرەکاران بە ڤیدیۆ و وێنەگرتن سعودیە ناچاردەکات ئاگاداریان بکاتەوە

بابەتی دواتر

نرخی دۆلار دابەزی

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕوسیا: ئۆكرانییە نەتەوەپەرستەكان هەوڵی ئاگركەوتنەوەیان لە “زاپۆریژیا” دا

وەزارەتی بەرگریی ڕوسیا، “نەتەوەپەرستە ئۆكرانییەكان” بە هەوڵی ئاگركەوتنەوە لە وێستگەی ئەتۆمیی “زاپۆریژیا”ی ئۆكرانیا تۆمەتبار دەكات، دووپاتیشیدەكاتەوە، وێستگەكە لەژێر…
زیاتر ببینە

نرخی نەوت بەرزبووەوە

نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینی و یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لەسەروو 74 دۆلارەوە مامەڵەی…
Total
0
Share