راپۆرتێک: نزیکەی 65 ملیۆن گەنج لە جیهاندا بێکارن

بەپێی راپۆرتێک لە ساڵی 2023 رێژەی بێکاریی گەنجان بە شێوەیەکی بەرچاو کەمیکردووە و بۆ 64.9 ملیۆن کەس دابەزیوە.

راپۆرتەکە لەلایەن رێکخراوی کاری نێودەوڵەتییەوە ئەنجامدراوە و تێیدا هاتووە، رێژەی بێکاریی گەنجان هاتووەتە نزمترین ئاستی لە 15 ساڵی رابردوودا، لەگەڵ ئەوەشدا ژمارەی ئەو گەنجانەی کە تەمەنیان لەنێوان 15-24 ساڵاندایە کە نە کاردەکەن و نە دەخوێنن جێگای مەترسییە.

هەر بەپێی راپۆرتەکە لە ساڵی 2019 رێژەی بێکاریی گەنجان 13.8% بووە لە ساڵی 2023 هاتووەتە 13% چاوەڕێدەکرێت لە ساڵانی 2024-2025 بۆ 12.8% داببەزێت.

شارەزایانی بواری ئابووری و کار دەڵێن، هەرچەندە کاریگەرییەکانی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە بازاڕی کاردا کەمبوونەتەوە، بەڵام هێشتا کاریگەریی بەسەرییەوە ماوە.

هاوکات نەبوونی ئاسایشی پیشەیی هێشتا مەترسییەکە لەسەر کارکردنی گەنجان لە جیهاندا.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share