شاندێکی حکومەتی هەرێم سەردانی بەغداد دەکات

بڕیارە لەم هەفتەیەدا شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغداد بکات، سەردانەکە پەیوەندیدارە بە شایستەکانی هەرێمی کوردستان.

ئومێد سەباح سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە میدیای نزیک لە پارتی ڕاگەیاندووە، لە ڕۆژانی سێشەممە تا پێنجشەممەی ئەم هەفتەیەدا شاندێکی حکومەتی هەرێم لەسەر راسپاردەی سەرۆکی حکومەت سەردانی بەغداد دەکات.

بەپێی لێدوانی ئومێد سەباح، شاندەکە بەمەبەستی جێبەجێکردن و گفتوگۆکردن لەبارەی ڕێککەوتنی نێوان لایەنە کوردییەکان و شیعە و سوننە دەچێتە بەغداد سەبارەت بە شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان.

ئاماژە بەوەشکراوە، بۆ ناردنی بەشە بودجەی مانگەکانی 11 و 12ی ئەمساڵی هەرێم و ئامادەکردنی پڕۆژە یاسایەکی هاوبەشە لەنێوان هەرێم و بەغداد.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تۆڕێكی گواستنەوەی كۆچبەرانی كورد دەستگیركرا
پاسپۆرتی دیپلۆماسی و فڕۆكەی تایبەتیان بەكارهێناوە

دەسەڵاتدارانی ئەوروپا تۆڕێكی قاچاخچیی ئەوروپییان ئاشكراكردووە كە كۆچبەرانی نایاسایی كوردیان بۆ وڵاتانی یەكێتیی ئەوروپا گواستووەتەوە بە بەكارهێنانی پاسپۆرتی…
Total
0
Share