دووکەڵ پیسترین پایتەختی جیهان دادەپۆشێت

هەوای ناو شاری دەلهی کە ژمارەی دانیشتووانەکەی 20 ملیۆن کەسە و بە پیسترین پایتەختی جیهان ناودەبرێت بەجۆرێک پیسبووە ئەمڕۆ شارەکە دوکەڵ دایپۆشیوە، بەوهۆیەوە داوادەکەن ناوەندەکانی خوێندن دابخرێت.

داتاکانی دەستەی ناوەندی کۆنترۆڵکردنی پیسبوون دەریانخستووە، کە خوێندنەوەی پێوەرەکانی پیسبوونی ژینگە لە زۆر بواردا لە کاتژمێرەکانی سەرەتای بەیانی پێنجشەممەدا ٤٥٠ی تێپەڕاندووە، حکومەتی فیدراڵیی ئەو وڵاتەش دەڵێت، خوێندنەوەی سەرووی 400ی پێوەرەکان مانای ئەوەیە کە هەوا بەجۆرێک پیسبووە دەتوانێت زیان بە کەسانی تەندروست بگەیەنێت و کاردانەوەی جددی لەسەر ئەو کەسانە دەبێت کە پێشتر نەخۆشبوون.

هەروەها زانیارییەکانی کۆمیسیۆنی کۆنترۆڵکردنی پیسبوونی دەهلی دەریخستووە کە خوێندنەوەی پێوەرەکان لە هەندێک لە قەزاکانی شارەکەدا 800ی تێپەڕاندووە.

ساڵانە هەموو زستانێک پیسبوونی هەوا دەلهی دەگرێتەوە، هۆکارەکەشی قەتیسبوونی هەوای سارد و تۆز و خۆڵ، چالاکییەکانی بیناسازی و ئۆتۆمبێل هۆکارن.

بەشێک لە چالاکوانانی بواری پاراستنی ژینگە لەڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە داوادەکەن ناوەندەکانی خوێندن دابخرێن.

بابەتی پێشتر

شرۆڤەکاران چی دەربارەی کۆنگرەی 14ی پارتی دەڵێن؟

بابەتی دواتر

ئەندەرپاسێك لە سلێمانی دروستدەكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share