بەهۆی لافاوەوە لە ئەمریکا 25 کەس گیانیان لەدەستدا

لافاو لە ویلایەتی کنتاکیی ئەمریکا بووە هۆی گیانلەدەستدانی 25 کەس پێشبینیدەکرێت ژمارەکە لەوەش زیاتربێت دوای کۆتاییهاتنی گەڕان بەدوای بێسەروشوێنبووان.

شارەزایانی ژینگەیی باس لەوەدەکەن، ئەو لافاوەی ئەمریکا یەکێکە لە زنجیرە کاریگەرییەکانی گۆڕانکارییەکانی ئاووهەوا.

سەرۆکی شارەوانیی ویلایەتی کنتاکی ڕایگەیاند، ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی لافاوەکەوە گیانیان لەدەستداوە تا ئێستا گەیشتووەتە 25 کەس و ئەگەری هەیە ژمارەکە زیاتر ببێت دوای گەڕان بەدوای بێسەروشوێنبووەکاندا.

سەبارەت بە ژمارەی بێسەروشوێنبووەکان لە پەیامێکدا لە تویتەر نووسیویەتی، “بەداخەوە تا ئێستا نازانین چەند کەس بێسەروشوێنن، تا ئێستاش لە قۆناغی گەڕانین بەدوای ئەوانەی هیچ هەواڵێکیان نییە”.

لە ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردووەوە بارانێکی بەخووڕ بەشێک لە ویلایەتەکانی ئەمریکای گرتووەتەوە، بارانەکە تا دوێنێ شەممە بەردەوامبوو، بەپێی پێشبینییەکانی ناوەندی کەشناسیی ئەمریکا لە ئەمڕۆوە ئەو ناوچانە کەشوهەوایان ئاسایی دەبێتەوە و بارانبارین کۆتاییدێت.

لە هەفتەی ڕابردوودا لافاو و بارانی بەخووڕ لە کۆماری ئیسلامیی ئێران بووەهۆی گیانلەدەستدانی زیاتر لە 50 کەس، هەروەها شەپۆلێكی لێزمەباران یەمەن، سعودیە و ئیماراتی گرتەوە و لافاوی گەورەی لەو وڵاتانە لێكەوتووە.

بابەتی پێشتر

توێژینەوەیەکی ئۆکسفۆرد بنەماکانی خواردن دەشکێنێت

بابەتی دواتر

عەلی حەمەساڵح: هەموو ئەو پڕۆژانەی سلێمانی كە لەم كابینەیەدا كران بەدەستكەوت كاركردن تیایاندا وەستاوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share