کەشناسی: لە سبەینێوە پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە

کەشناسیی هەرێمی کوردستان کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوکردەوە، بەپێی پێشبینییەکان تۆز و خۆڵێکی کەم دەبێت و پلەکانی گەرما لە سبەینێوە نزمدەبنەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت و دواتر دەگۆڕێت بۆ تۆز و خۆڵێکی کەم و ئەگەری زیادبوونی کاریگەرییەکەی هەیە، پلەکانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژانی پێشوو دەبێت.

پێشبینییەکانی کەشناسی بۆ سبەینێ دووشەممە بەوجۆرە دەبێت، کە ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ تۆز و خۆڵێکی سووک، پلەکانی گەرما 1 بۆ 2 پلە بەرزدەبنەوە.

بابەتی پێشتر

ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق بە ڕووداوی هاتوچۆ گیانیلەدەستدا

بابەتی دواتر

ئەنجومەنی باڵای دادوەری وەڵامی داواكاریی هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان دەداتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share