له چێوه‌ی یارییه‌کانی هه‌فته‌ی (12)ی خولی پله یه‌کی ئیسپانیا، یانه‌ی به‌رشلۆنه له ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆیدا بردنه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر یانه‌ی ڤالێنسیا تۆمارکرد.
ئه‌مشه‌و یه‌کشه‌ممه، یانه‌ی ڤالێنسیا له یاریگای “مێستایا” میوانداریی یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ی کرد، یارییه‌که به ئه‌نجامی گۆڵێکی بێبه‌رامبه‌ر له به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌ستێره‌کانی چاڤی هێرناندێز کۆتاییهات.
گۆڵه‌که‌ی “بلاوگرانا” له دوایین ساتدا (خوله‌کی 92) ڕۆبێرت لیڤاندۆڤیسکیی پۆڵه‌ندییه‌وه تۆمارکرا.
به‌پێی ئه‌نجامه تۆمارکراوه‌که، یانه‌ی به‌رشلۆنه به کۆکردنه‌وه‌ی 31 خاڵ و به شێوه‌یه‌کی کاتی بۆ پله‌ی یه‌که‌می ڕیزبه‌ندیی یانه‌کانی “لالیگا” سه‌رکه‌وت، له به‌رامبه‌ردا یانه‌ی ڤالێنسیا به 15 خاڵه‌وه چووه پله‌ی ده‌یه‌م.