سێ هۆکار لە پشت ئاستە بەرزەکەی تێر شتیگنەوەن

ئەندرێ تێر شتیگن، گۆڵپارێزی ئەڵمانی یانەی ڕیاڵ مەدرید لەم وەرزەدا بەهێزەوە گەڕاوەتەوە و ئاستێکی بەرزی پێشکەش کردووە.

تێر شتیگنی گۆڵپارێزی ئەڵمانی بەشدار نییە لە تۆماری گۆڵەکانی یانەی بەرشلۆنە، بەڵام بە ڕەتکردنەوە ناوازەکانی بووەتە هۆکارێک بۆ باشتربوونی ئەنجامەکان، لەم وەرزەدا لە کۆی شەش یارییدا تەنها دوو گۆڵی لەسەر تۆمارکراوە، لە چوار یاریشدا گۆڵەکەی بە خاوێنی پاراستووە “کلین شیت”.

هۆکاری ئاستە ناوازەکەی شتیگن بۆ سێ هۆکار دەگەڕێتەوە، کە پێکهاتوون لە:

  1. تێپەڕاندنی پێکانەکانی ئەژنۆی کە چەند ساڵێکە لاوازیان کردووە، هەروەها برەودان و بەهێزکردنی توانا جەستەییەکان.
  2. لە ژووری جلگۆڕینەکان بووەتە یەکێک لە کاپتنەکان، تەنانەت هەندێک لە شارەزایان پێیانوایە پراکتیزەی کاپتنی یانە لەنێو یاریگادا دەکات.
  3. بەهێزبوونی بەرگریی بارسا بە کڕینی کوندی، کریستنسن، بیلیرین، ئەلۆنسۆ، هەروەها بوونی گارسیا و باڵدی.
بابەتی پێشتر

كۆنگرەی ڕۆژنامەوانی ئالێگری پێش یارییەكەی بەنفیكا

بابەتی دواتر

زەبەلاحەکانی بەریتانیا بڕیاریان لە یارییە مێژووییەکە دا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

جۆکۆڤیچ بەرەو ناسناوی (24) هەنگاو دەنێت

یاریزانە گەورە و ناودارەکان پێیەکانیان لەسەرزەوی چەسپاندووە و زۆرینەیان گەیشتوونەتە قۆناغی چوارەمی پاڵەوانێتی ویمبڵدن. نۆڤاک جۆکۆڤیچ، ئەفسانەی تێنسی…
Total
0
Share