یاریزانانی ڕیاڵ مەدرید ترسیان لێنیشتووە

ڕاهێنەری جەستەیی یانەی ڕیاڵ مەدرید، ئەنتۆنیۆ پینتۆس هاوشانی کارلۆ ئەنچلۆتی گەڕاوەتەوە و یاریزانان خۆیان بۆ بارودۆخێکی قورس ئامادەکردووە.

پینتۆس لە ڕابردوودا ڕاهێنەری جەستەیی یانەی شاهانە بووە، لەو سەردەمەدا یاریزانان ناویانناوەە “شارەزا پۆڵایینەکە، یاخود شارەزا کەچەڵەکە” بەوەش ناسراوبووە، کە لەگەڵ یاریزاناندا توندوتیژە و ڕاهێنانەکانی زۆر لەو ڕاهێنانانە قورسترە کە ڕاهێنەرێکی ئاسایی پەیڕەوی دەکات.

گەڕانەوەی پینتۆس چەندین یاریزانی وەک مارسێلۆ و ئیسکۆ و لوکاس ڤاسکێزی ناچارکردووە، پێشوەخت لە کاتی پشووەکانیاندا دەست بە ڕاهێنانی جەستەیی بکەن، بۆ ئەوەی لە ئامادەکارییەکانی سەرەتای وەرز دووچاری ئازاری جەستەیی نەبن.

ڕۆژنامەی “as”ی ئیسپانی نوسیویەتی، پینتۆس یەک بنەمای هەیە “ئەوەی خێراتر ڕادەکات، باشترە”، زۆرینەی ڕاهێنانەکانی جەستەییە و کەمترین ڕاهێنان بە تۆپەوە دەکات.

دوای شکستی وەرزی ڕابردووی ڕیاڵ بەرامبەر چێڵسی لە خولی یانە پاڵەوانەکان، پینتۆسی گەیاندووەتە ئەو بۆچوونەی ئاستی جەستەیی یاریزانەکان لاوازە و دەبێت باشتر لە وەرزەکانی ڕابردوو کاریان لەسەربکرێت.

وەرزی ڕابردوو یاریزانانی پێکهاتەی زێدان 60 جار دووچاری پێکان بوون، 26 پێکان لەسەرەتای وەرزدا ڕوویداوە و سەرجەمییان ماسولکەیی بوون.

بابەتی پێشتر

تۆڕی داواکارییەکانی لیڤەرپوڵ دوو یاریزانی گرتووە

بابەتی دواتر

بوسکێتس لە ئەمریکاوە بۆندی پێگەیشتووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share